تبليغاتX
به‌رهه‌مه‌كاني سه‌لاح نسار
 

کتێبي بنه‌ماڵه‌ی پاسکۆئال دوئارته‌ نووسراوه‌ي کامیلۆ خوسه‌سلا وه‌رگێڕانی؛ سه‌لاح نیساری هاته بازار

ليره كليك بكه و ئه‌و كتيبه داگره.

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در سه شنبه بیست و یکم آبان 1387 و ساعت 6:40 |

بۆ بێ‌ده‌نگي براكه‌م

برا شه‌وقي چراكه‌م

بۆچي دڵته‌نگ و ماتي

به‌ ماتي بۆ ده‌هاتي

له‌ چي بيرده‌كه‌يته‌وه‌؟

دڵت ژير ده‌كه‌يته‌وه‌!

خۆ نه‌مديوه‌ گريابي

برا ده‌بێ وريا بي

به‌ گوێي باوه‌ و دايه‌ كه‌ي

له‌گه‌ڵ مندا كايه‌ كه‌ي

كوا بزه‌ و پێكه‌نينت؟

كواني قسه‌ي شيرينت؟

خێرا له‌ بيرت چۆوه‌

چه‌ند به‌ تامه‌ زرۆوه‌

بابه‌ ده‌يوت منداڵان

گوێ رادێرن هه‌واڵان:

درو مه‌كه‌ن، وريا بن

ئه‌قڵدار و ئازا بن

شيرين بێ قسه‌ي زاروو

ره‌نگين بێ كاروباروو

ئازار مه‌ده‌ن ئه‌و و ئه‌م

گه‌وره‌ و بچووك زۆر و كه‌م

با كه‌س نه‌ڕه‌نجێ لێتان

به‌ جنێو نه‌ده‌ن پێتان

ساتۆش دڵم مه‌شكێنه‌

خوشكي خۆت مه‌ڕه‌نچێنه‌

هه‌سته‌ نه‌ختێ ياري كه‌ين

پێكه‌وه‌ هاوكاري كه‌ين

هه‌لووكێن يا نه‌شه‌ش‌خان

قه‌رێ قه‌رێي نێو كۆڵانان

بازه‌ڵێن و راكردن

ئێواري به‌سه‌ر بردن

نه‌دوێن مه‌به‌ براكه‌م

برا شه‌وقي چراكه‌م


ادامه مطلب
+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:56 |

دايه‌ سۆما تۆراوه‌

بۆچي دڵي هێشاوه‌

سۆما دڵي زۆر پاكه‌

بۆچي له‌گه‌ڵ من خاكه‌

خۆشم‌ده‌ وێ وه‌كوو خۆم

دژي كه‌ڵه‌ك و درۆم

چييه‌ سووچ و تاوانم

تۆ بيڵێ با بيزانم

هيوا هه‌ر تۆم هيوايه‌

قه‌زات له‌ گياني دايه‌

بۆخۆت بچۆ بيدوێنه‌

ئاواتي خه‌مڕه‌وێنه‌

چراي رووناكي ماڵه‌

مانگي گوڵاني ساڵه‌

بزانه‌ بۆ بێ‌ده‌‌نگه‌

به‌ينێكه‌ زۆر بێ‌ڕه‌نگه‌

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:55 |

مێرووله‌م و مێرووله

لاقم ورد و چكووله

ئازا و به كاروبارم

گيان‌له‌به‌ر‌م، هوشيارم

كه تاو هه‌ڵات به‌ياني

رووناك بوو ئاوه‌داني

له ماڵێ دێمه ده‌رێ

بۆ خوارێ يان بۆ سه‌رێ

بۆ خواردن چي ده‌سكه‌وێ

به‌ياني تاكوو شه‌وێ

ده‌ي‌هێنمه‌وه بۆ ماڵێ

ده‌ي‌خه‌مه ژێر ‌هه‌رزاڵێ

داي‌ده‌نێم بۆ زستانێ

به‌فر ده‌گرێ كۆڵانێ

بۆيه كۆي ده‌كه‌مه‌وه

پاڵي لێبده‌‌مه‌وه

مێرووله‌م و مێرووله

خۆشم‌ناوێ مێشووله

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:54 |

وه‌رن مناڵاني ژير

هۆشياراني رووناكبير

دنيا له‌ خه‌و هه‌ستێنن

جيهانێ تر پێك‌بێنن

قه‌ت شه‌ڕ و داوا نه‌بێ

خۆري لێ ئاوا نه‌بێ

ئاگر زه‌وي نه‌كێڵێ

ئازار به‌جێ‌نه‌هێڵێ

ته‌ور و مشار نه‌مێنن

دارستان نه‌قرتێنن

قوڕگي كاني نه‌به‌ستن

رووبار، با رانه‌وه‌ستن

شينكه‌ سه‌ري هه‌ڵێنێ

شه‌نگه‌بي خۆي راژێنێ

هه‌نگ بنيشێته‌ سه‌ر چڵ

بمژێ شيله‌ي سووره‌گوڵ

په‌پووله‌ش با، ياري كا

هه‌واري ژين دياري كا

سێبه‌ر و تاو برا بن

ئاگر و ئاو چرا بن

خه‌فه‌ت ناوي نه‌مێنێ

ئاشتي چاوي هه‌ڵێنێ

وه‌ك داري سه‌وزي ژين بين

جێي هه‌زار ئافه‌رين بين

چاو له‌مه‌ كه‌ن گه‌وره‌كان

له‌خۆبايي ده‌وره‌كان

نه‌ڕێژن، نه‌تۆقێنن

شووشه‌ي ژين نه‌چڕژێنن

رێز دانێن بۆ ئاو و خۆڵ

دنيا نه‌خه‌نه‌ سه‌ر كۆڵ

ئاسمان ته‌ماوي نه‌كه‌ن

هه‌وا سه‌ماوي نه‌كه‌ن

له‌ گيانداران شه‌رم كه‌ن

هيواي ژيان گه‌رم كه‌ن

له‌ فێرگه‌ و قوتابخانه‌

باس هه‌ر باسي ژيانه‌

له‌ دارستان رامێنن

تووي به‌ڕێ‌چوون بچێنن

وانه‌ي ئازادي فير بن

پۆشته‌ و په‌رداخ و تێر بن

ژيني شێران ره‌چاو كه‌ن

شه‌رمێ له‌ رووي هه‌تاو كه‌ن

دارستان چي تێدايه‌

گشت بێ‌ده‌نگ و هه‌رايه‌

ورچ و كه‌روێشك و رێوي

گيان‌له‌به‌راني كێوي

بێ‌ئازار و دڕنده‌

خشۆك، خزۆك، فڕنده‌

هيچ كام رێگر و دڕ نين

ماڵبڕ و شڕو دڕ نين!

پيس ناكه‌ن هه‌واري ژين

چ خۆشه‌ ژيني شيرين

نه‌ چاو چنۆك و برسين

نه‌ زۆر جێگاي مه‌ترسين

كه‌لاك ناخه‌ن وه‌ك مرۆ

نيانه‌ قه‌ت من و تۆ

شين ناكه‌ن گۆڕ و كێلان

تێك‌ناده‌ن ماڵ و هێلان

بێ سووتمان و ئازارن

رێز و نرخي گيان‌دارن

با ئێمه‌ش ئاوا بژين

بۆ سه‌رچاوه‌ي ژين بچين

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:54 |

مناڵين وردين مناڵين وردين

هيواي دواڕۆژي ميلله‌تي كوردين

شه‌مين تاريكي سه‌رده‌بڕين

بۆ رووناكي ده‌ژين ده‌مرين

مه‌لي ئاسۆگي دڵشادي

مزگێني‌هێني ئازادي

مناڵين وردين مناڵين وردين

هيواي دواڕۆژي ميلله‌تي كوردين

رێبواري رێي ئينسان بوونين

بۆ سه‌ربه‌ستي ژيان توونين

خوێني گه‌شمان چ هه‌رزانه‌

ئاشتي سپي و سه‌وزيمانه‌

مناڵين وردين مناڵين وردين

هيواي دواڕۆژي ميلله‌تي كوردين

نيشتمان گلێنه‌ي چاوي

تيشكي روومه‌تي هه‌تاوي

ده‌ت‌پارێزم وه‌ك باپيرم

به‌ بێ نيشتمان سه‌غيرم

مناڵين وردين مناڵين وردين

هيواي دواڕۆژي ميلله‌تي كوردين

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:53 |

خۆشه‌ دنياي مناڵي

نامۆيه‌ ده‌رد و تاڵي

بێ‌مانايه‌ رق و قين

به‌تينه‌ ئامێزي ژين

به‌ياني تا روژپه‌ڕين

راكردنه‌ و هه‌ڵبه‌زين

خۆشمان ده‌وێ خاك و ئاو

حه‌زمانه‌ له‌ تيشكي تاو

كه‌س ناڵێ كێ كچه‌ و كوڕ

دڵمان خوشه‌ و گه‌رم و گوڕ

نه‌ رژد و چاوچنۆكين

 هه‌رچه‌ن بزۆر و كۆكين

تاوێ شه‌ڕ و تاوێ خاك

ئاشتي خوشك و براي چاك

قه‌ت نيمانه‌ ئازارێ

حه‌تا له‌بو گياندارێ

خزۆك و ميرووله‌يه‌ك

چ بگا به‌ مێشووله‌يه‌ك

به‌ڵام داخي گريانم

ئاگر كه‌وتۆته‌ گيانم

به‌ده‌س گه‌وره‌ و ميره‌وه‌

بێ‌ئاوه‌ز و بيره‌وه‌

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:53 |

خوشكه‌ چكۆله‌ي كاكه‌

ئاسمان ساماڵ و پاكه‌

كراسێ‌ها له‌به‌ريا

ده‌سماڵێ وا له‌سه‌ريا

وه‌كوو كراسي دايه‌

پڕ له‌ نه‌خش و نه‌مايه‌

ئه‌ستێره‌ چاوشينه‌كان

چاوشينه‌ نه‌خشينه‌كان

خۆشاروكێ ده‌زانن

له‌ مانگه‌شه‌و ميوانن

له‌ ده‌وري وه‌كۆ ده‌بن

وه‌كوو من و تۆ ده‌بن

بۆيان ده‌ڵێ گۆراني

به‌ كرمانجي و سۆراني

«جوانه‌ ئه‌م ده‌رو ده‌شته‌

نيشتمان وه‌ك به‌هه‌شته‌»

له‌ تاريكي مه‌ترسن

له‌ مانگه‌ شه‌و بپرسن

گوي رادێرن بخوێنن

ده‌نا به‌جێ ده‌مێنن

په‌پووله‌ش خوێنده‌واره‌

ئاشق گوڵ و گوڵزاره‌

وانه‌ي گوڵان ده‌خوێنن

به‌ سه‌ربه‌رزي ده‌مێنن

له‌ چاڵووكێ ناترسن

چي نه‌زانن ده‌پرسن

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:53 |

مامۆستاي قوتابخانه‌

قه‌درت له‌سه‌ر چاومانه‌

تۆ رووناكي ژياني

تۆ چراي نيشتماني

تۆ باخچه‌ي منداڵاني

ئه‌تۆ هيواي هه‌رماني

له‌ تاريكي ده‌رمان خه‌

له‌ هه‌ورازێ سه‌رمان خه‌

بيكه‌وه‌ چاو و گوێمان

نيشانده‌ ژين و رێمان

ئه‌مڕۆ مناڵين، وردين

گوڵي رووسوورين، كوردين

هه‌تاوي سه‌ر سه‌ر ماني

مامۆستاي رێبه‌رماني

«««

په‌پووله‌ چاوكاڵه‌كان

هيواي هه‌موو ماڵه‌كان

بخوێنن تا سه‌ركه‌ون

وه‌ك تيرێژێ ده‌ركه‌ون

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:52 |

بنوه‌ بنوه‌ لايه‌

كۆرپه‌ جوانه‌ي دايه‌

بنوه‌ لايه‌ لايه‌

بنوه‌ بنوه‌ جواني

چراي نيشتماني

هيواي كوردستاني

ئاي له‌ خه‌و واي له‌ خه‌و

كاوه‌ بزه‌ي دێ به‌ شه‌و

بنوه‌ شه‌و ته‌واوه‌

تاريكي نه‌ماوه‌

بنوه‌ رۆڵه‌م كاوه‌

بنوه‌ بنوه‌ لايه‌

دايكت له‌گه‌ڵتايه‌

تۆ بۆ خه‌وت نايه‌

ئاي له‌ خه‌و واي له‌ خه‌و

كاوه‌ بزه‌ي دێ به‌ شه‌و

لاي لايه‌ به‌هاره‌

وه‌رزي كه‌سپ و كاره‌

هيوام له‌ هه‌واره‌

لاي لايه‌ هاوينه‌

كوردستان جێي ژينه‌

وڵاتم ره‌نگينه‌

لاي لايه‌ پايزه‌

رۆڵه‌ي من ئازيزه‌

زۆر پاك و ته‌ميزه‌

ئاي له‌ خه‌و واي له‌ خه‌و

كاوه‌ بزه‌ي دێ به‌ شه‌و

مه‌نووه‌ كاوه‌ عه‌سره‌

به‌شم ده‌رد و غه‌دره‌

زستان ده‌ڕوا به‌فره‌

مه‌نووه‌ تۆ به‌يانه‌

ژيان خۆشه‌ جوانه‌

خه‌و ئازاري گيانه‌

مه‌نووه‌ به‌يان با بێ

دايكم بێ به‌ڵا بێ

خه‌و بو كوردان نابێ

ئاي له‌ خه‌و واي له‌ خه‌و

كاوه‌ بزه‌ي دێ به‌ شه‌و

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:52 |

كابانم كابانم

خاوێنه‌ ده‌رك و بانم

شووشه‌ي هاڵ و ئاوێنه‌

هه‌مووي پاك و خاوێنه‌

ئاوي گوڵان ده‌دێرم

چێوي هه‌ڵده‌وه‌ژێرم

دايكم ده‌ڵێ كچي چاك

خاوه‌ني ره‌وشتي پاك

چرا و رووناكي ماڵه‌

ژيان بێ ئه‌و مه‌حاڵه‌

ماڵي بێ كچ تاريكه‌

كۆڵانێكي باريكه‌

كابانيشم ده‌خوێنم

زۆريش پاك و خاوێنم

كامپيوتێڕم خۆش‌ده‌وێ

هه‌ر دێته‌ خه‌ونم شه‌وێ

به‌ هيوام ببمه‌ دوكتور

چاره‌ي نه‌خۆش كه‌م له‌ دوور

نه‌خۆشي ريشه‌‌بڕ كه‌م

دڵان له‌ شادي پڕ كه‌م

كاباني به‌سه‌ دايه‌

خوێندن ئه‌مڕۆ ده‌وايه‌

ده‌بێ ژير و زانا بم

بۆ نيشتمان هانا بم

پشت له‌ هۆقه‌ و درۆ بم

خزمه‌تكاري مرۆ بم

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:52 |

بابم چۆته‌ كوێستانێ

دێته‌وه‌ بۆ زستانێ

بابم چۆته‌ گه‌رمێنێ

دياري جوانم بۆ دێنێ

بابم چۆته‌ تارانێ

دێته‌وه‌ بۆ به‌يانێ

چه‌قۆ و پاكووني پێ بوو

ئه‌وه‌ش دياري ئه‌وێ بوو

 

بابم چۆته‌ به‌غدايه‌

خه‌به‌ري دامێ دايه‌

هاته‌وه‌ دوێنێ شه‌وێ

دياري هێنا بوو له‌وێ

خورما و شمشێري پێ‌بوو

ئه‌وه‌ش دياري ئه‌وێ بوو

بابم له‌ ئانكه‌رايه‌

تازه‌ پێي وتم دايه‌

فوودانه‌م بۆ ده‌هێنێ

له‌ رێگا ده‌يته‌قێنێ

 

بابم چۆته‌ هه‌ولێرێ

با بێته‌وه‌ به‌ خێرێ

مه‌لي ئاشتي هێناوه‌

رووناكي هه‌ر دوو چاوه‌

هاته‌وه‌ بابم برا

ئه‌مڕۆكه‌ له‌ چوارچرا

تيشكي هه‌تاوي هێنا

تاريكايي ره‌پێ نا

بابم له‌ كوردستانه‌

دياري ئه‌وێ زۆر جوانه‌

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:51 |

بێ ئازارم بێ ئازار

وه‌ره‌ لام به‌رخي نازدار

خۆشم‌ده‌وێي به‌رخه‌ گيان

پێ به‌ خاڵي به‌سته‌زمان

هه‌ڵمه‌يه‌ وه‌ره‌ بۆ لام

پێمه‌ خۆراكي به‌ تام

گوڵي وێنجه‌ و سێوه‌ره‌

بابه‌تي به‌رخ و مه‌ڕه‌

به‌رخه‌ نه‌رم و نۆڵه‌كه‌م

به‌رخه‌ سپي و سۆڵه‌كه‌م

بۆ راده‌كه‌ي تۆ جواني

بۆچي له‌ من نه‌باني

باعه‌باع ده‌نگت خۆشه‌

بێ تۆ دڵم په‌رۆشه‌

دڵم پاك و بێ فێڵه‌

مه‌ڕۆ به‌ جێم مه‌هێڵه‌

بابا، به‌جێت ده‌هێڵم

ئه‌وه‌ منم بێ فێڵم

به‌رخم تۆره‌مه‌ي مه‌ڕم

واچاكه‌ زوو ده‌رپه‌ڕم

سه‌رم ده‌بڕێ ده‌زانم

به‌رخێكي به‌سته‌زمانم

مه‌نشووره‌ گۆشتي به‌رخي

تازه‌ چۆن ده‌كه‌ن ته‌رخي

+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:51 |
 مناڵه‌كان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ شێعره‌م بۆ ئێوه‌ نووسيوه‌، وشه‌ به‌ وشه‌ي ئه‌و شێعرانه‌ خونچه‌ به‌ خونچه‌ي ئه‌و كۆپله‌ و به‌يتانه‌ په‌پووله‌ و به‌ په‌پووله‌ و گوڵ به‌ گوڵ و هيوا به‌ هيوا و راز به‌ راز و بزه‌ به‌ بزه‌ و رووناكي به‌ رووناكي ئه‌و شێعرانه‌م پێشكه‌شتان بێ، دياري بێ به‌ هيواتان كه‌ ئێوه‌ش هيواي منن و هه‌روه‌ها دياري بێ به‌ هيواي خۆم، مناڵێكي پير سه‌لاح نيساري هاويني 1383 به‌رامبه‌ر به‌ 2704 كوردي  و 2004 زاييني
+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در شنبه دهم تیر 1385 و ساعت 6:51 |
 باران ده‌بارێ. له‌ به‌يانييه‌وه‌ لێي‌نه‌كرد‌ۆته‌وه‌. كه‌س له‌ قه‌راغ ده‌ر‌يا ‌نييه‌ له‌ تووله‌ رێگاي دارستانه‌كه‌وه‌ روو ده‌كه‌مه‌وه‌ ‌شارۆچكه‌كه‌. وڵات بێده‌نگه‌. له‌سه‌ر كور‌سييه‌ك پاڵ ده‌ده‌مه‌وه‌. له‌ ژێر سێبه‌ر ده‌ستكرده‌كان. پاڵ به‌ كۆڵه‌پشتييه‌كه‌وه‌ ‌‌ده‌ده‌م. له‌و به‌ري مه‌يدانه‌كه‌وه‌. ميوانخانه‌كه‌ي ماد‌مازێل كه‌تي دا‌‌خراوه‌. سه‌ر له‌ به‌يانيش كه‌ هاتم له‌وێ نه‌بوو.
ادامه مطلب
+ نوشته شده توسط سه‌لااح نسار/ بوكان در دوشنبه بیست و هشتم فروردین 1385 و ساعت 8:11 |